zagros news agency

وەزارەتی تەندروستیی ئێران: لە دوو حەفتەدا نزیکەی ٢١ هەزار کەس لە ئەنجامی هێرشەکان بریندار بوون

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، هەزاران کەس چارەسەریان وەرگرتووە و ژمارەیەک لە نەخۆشخانە و بنکە تەندروستییەکان زیانیان بەرکەوتووە
وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاندووە کە لە دوو حەفتەی ڕابردوودا، نزیکەی ٢١ هەزار هاووڵاتی لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلدا بریندار بوون.
بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتەکە، لەم ماوەیەدا ١٩٥٠٦ هاووڵاتی لە نەخۆشخانەکاندا چارەسەریان وەرگرتووە. هەروەها ١١١١ کەس بەهۆی قووڵیی برینەکانیانەوە هێشتا لە نەخۆشخانەکان خەوێنراون و بۆ ٨٠٠ کەسیش نەشتەرگەری کراوە.
وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە هەمان ماوەدا ١٠١ کەس لە ستافی تەندروستیش بریندار بوون.
بەپێی ئامارەکان، شەش نەخۆشخانە چۆڵ کراون، ١٨٠ بنکەی تەندروستی و ٣٧ ناوەندی دەرمانی زیانیان بەرکەوتووە. هەروەها ٤٧ بنکەی فریاکەوتنی خێراش کەوتوونەتە بەر هێرش.
وەزارەتی تەندروستی هەروەها ڕایگەیاندووە کە زۆرترین زیان و بەرکەوتن لە پارێزگاکانی تاران و هورمزگان تۆمار کراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەناڵی CNNی ئەمریكی لە راپۆرتێکدا باس لە رۆڵی مەسرور بارزانی بۆ بووژاندنەوەی ئابووریی هەرێم دەکات

سەڵاح

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: چوار پڕۆژەی دیكەی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە هەولێر جێبەجێ دەكرێن

سەڵاح

بەریتانیا بە بەهای زیاتر لە 63 ملیۆن دۆلار هاوکاریی سووریا دەکات

یاسین