zagros news agency

بەهۆی برینداربوونی سۆفی تێرنەر وێنەگرتنی “Tomb Raider” وەستێندرا

وێنەگرتنی زنجیرە درامای چاوەڕوانکراوی “Tomb Raider ” لە پلاتفۆڕمی Amazon Prime  بەهۆی برینداربوونی ئەکتەری سەرەکی، سۆفی تێرنەر، ڕاگیرا.

 

تێرنەر کە ڕۆڵی کارەکتەری ئەفسانەیی “لارا کرۆفت” دەگێڕێت، لە کاتی ڕاهێنانە قورسە جەستەییەکان و فێربوونی هونەرە جەنگییەکان تووشی ئەم رووداوە بووە. ستۆدیۆکانی ئەمازۆن ڕایانگەیاند، تەندروستی ئەکتەرەکە لە هەموو شتێک گرنگترە و کارەکان تا کاتێکی نادیار ڕادەگیرێن.

 

ئەم پڕۆژەیە وەرچەرخانێکی گەورەیە بۆ سۆفی تێرنەر، کە دوای ناوبانگی لە زنجیرەی Game of Thrones، دەیەوێت لە ڕێگەی لارا کرۆفتەوە هێزی جەستەیی خۆی نیشان بدات.

 

بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆری دیمەنەکان وێنەگیراون، دەرهێنەر “فیبی واڵەر-بریدج” بژاردەی گۆڕینی ئەکتەرەکەی ڕەتکردووەتەوە و بڕیارە تەنیا خشتەی وێنەگرتن و دیمەنە ئەکشنەکان دەستکاری بکرێن تا لەگەڵ باری تەندروستی تێرنەردا بگونجێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

زنجیرەی “Suits LA” هەڵوەشێندرایەوە

ART

ئیسڕائیل ڕێکاری یاسایی دژی ماکرۆن دەگرێتەبەر

سەڵاح