zagros news agency

وەزارەتی ناوخۆ ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئەو بیانیانە دەکات کە بە قاچاخ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان


وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی لەبارەی ئەو بیانیانە دەرکرد کە بە شێوەی نایاسایی و بە ڕێگەی قاچاخ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و نشینگەی فەرمییان نییە، بەپێی بڕیارەکە دەتوانن بە سزایەکی دارایی کەم بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە سەرجەم ئەو هاووڵاتییە بیانیانە کرد کە بە ڕێگای قاچاخ هاتوونەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و مافی مانەوەیان (نشینگە) نییە، بەپەلە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی نشینگە لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن، بە مەبەستی دەستپێکردنی مامەڵەی یاسایی بۆ دەرچوون و گەڕانەوەیان بۆ وڵاتەکانی خۆیان.

بەپێی نووسراوی فەرمی وەزارەت بە ژمارە (٣٤٧٠٢) لە ڕێکەوتی ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، کە لەسەر بنەمای ماددەی (١٢) و خاڵی (٣٠) لە پاشکۆی ڕێنمایی پێدانی ڤیزەی ئەلیکترۆنی و نشینگەی هەرێمی کوردستان ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢١ی هەموارکراو دەرکراوە، بیانییە سەرپێچیکارەکان لە بەرامبەر وەرگرتنی مۆری دەرچوون تەنها بڕی ٥٠٠ هەزار دینار وەک پێبژاردن دەدەن، بەبێ ئەوەی ماوەی مانەوەی نایاساییان لەبەرچاو بگیرێت.

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم هەنگاوە دەبێتە دەرفەت و هاوکارییەک بۆ ئەو بیانیانەی چەندین ساڵە بە نایاسایی لە هەرێمی کوردستان دەژین و بەهۆی زۆریی ماوەی مانەوەیان سزایەکی دارایی زۆریان کەوتووەتە سەر، تا بتوانن بە شێوازێکی یاسایی و بڕە پارەیەکی دیاریکراو کێشەکانیان یەکلایی بکەنەوە و بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت کوردستان پێشوازی لەعەدنان ئەلزورفی دەکات

یاسین

کەشىناسی : شەپۆلى باران بارین بەردەوام دەبێت

سەڵاح

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، کونسولخانەی قەتەڕ لە هەولێر ده‌کرێتەوە

یاسین