سەرەڕای ئەوەی فیلمی پێشووی زنجیرەی ” The Matrix” لە 2021ـدا وەک کۆتاییەک دەبینرا، بەڵام ستۆدیۆکانی وارنەر برۆس بە فەرمی کارکردنیان لەسەر بەشی پێنجەمی ئەم زنجیرە خەیاڵییە دەستپێکردووە.
درو گۆدارد، نووسەری ناودار، ئاشکرای کرد، سەرقاڵی نووسینی سیناریۆکەیە و پڕۆژەکە لە قۆناغی سەرەتاییدایە. لانا واتشۆسکی، کە دەرهێنەری بەشەکانی پێشوو بوو، ئەمجارە تەنها وەک بەرهەمهێنەری جێبەجێکار بەشدار دەبێت.
تا ئێستا بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە کە ئایا کیانو ڕیڤز لە ڕۆڵی “نیۆ” دەگەڕێتەوە یان نا، و نووسەری فیلمەکەش ڕەتیکردەوە هیچ زانیارییەک لەو بارەیەوە بدات.
ئەم بەشە نوێیە دوای ئەوە دێت کە بەشی چوارەم لە ڕووی داهاتەوە وەک پێویست نەبوو، بەڵام گۆدارد بەڵێن دەدات چیرۆکێکی نوێ و سەرنجڕاکێش پێشکەش بکات کە هاوسەنگ بێت لەگەڵ مێژووی ناوداری زنجیرەکە.
چاوەڕوان دەکرێت فیلمەکە بەهۆی قۆناغی درێژی بەرهەمهێنانەوە، تا ساڵی 2027 یان دواتر نەکەوێتە سینەماکانەوە.

