zagros news agency

دیل پیێڕۆ؛جێگای شەرمەزاریە ئیتاڵیا ناگاتە مۆندیال

 

دوای شکستەکەی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە پاڵاوتنی مۆندیال بەرامبەر بۆسنا،هێرشێکی توندی میدیایی کرایە سەر هەڵبژاردەکە و ئەستێرە و ڕۆژنامە بەناوبانگەکانی ئەو وڵاتە بەتوندی ڕەخنەیان لەو حاڵەی هەڵبژاردەکە گرت.

لای خۆیەوەی ئەلیساندرۆ دیل پیێڕۆ ئەفسانەی تۆپی پێی ئیتاڵیا لەسەر ئەم ڕووداوە وتی؛بەڕاستی جێگای شەرمەزاریە ئیتاڵیا سەرنەکەوتووە بۆ مۆندیال،کە ئەمە بۆ سێیەمین جاری بەدوای یەکتریە و ئێستا وەک شتێکی ئاسایی دەرەکەوێت،بەداخەوەم ئیتاڵیا نەوەیەکی تەواو لەدەست دەدات بەبێ مۆندیال،وە دەبێتە 20 ساڵیش ئیتاڵیا گۆڵێکی نابێت لە مۆندیالدا لەکاتێکدا خاوەنی چوار مۆندیالە.

ئیتاڵیا دوێنێ شەو بە لێدانە یەکلاییکەرەوەکان لەخاڵی سزا بە بۆسنا دۆڕا و بۆ سێیەمین جاری بەدوای یەکتری نەگەیشتە مۆندیال،کە ئەمە وەک گەورەترین کارەسات لەمێژووی تۆپی پێی ئیتاڵیا دادەنرێت.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. ریال بۆ قۆناغی داهاتوو و سیتیش بۆ ماڵەوە

یاسین

مان سیتی بووە پاڵەوانی جامی کاراباو

یاسین

رۆدریگۆ دەچێتە نەسڕ

یاسین