zagros news agency

لێژنەی ناوبژیوانانی پرێمەرلیگ وەڵامی تۆمەتەکانی مان یونایتد دەدەنەوە

دوێنی شەو لەگەڕی پێنجەمی پرێمەلیگ لەیاری نێوان مانچێستەر یونایتد و فولهام ڕووداوێکی نامۆ و گوماناوی هەرای گەورەی نایەوە لەو کاتەی لەناوچەی سزای فولهام تۆپ بەردەستی بەرگریکارێکی یانەکە دەکەوێت و یاریزانانی مان یونایتد داوای لێدانی سزایان دەکرد،بەڵام ناوبژیوان پیتەر بانکس ئاماژەی بەردەوامی یارییەکەیدا و حاڵەتەکە بە لێدانی سزا هەژمار نەکرا،کە ئەمە مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

لەدوای ئەم ڕووداوە لێژنەی ناوبژیوانانی پرێمەلیگ لەڕێگەی وێبسایتی خولەکەوە ڕوونکردنەوەیاندا لەسەر بابەتە و ئاشکرایان کرد بڕیاری هەژمار نەکردنی لێدانی سزاکە لەناو یاریگا دراوە،واتا پیتەر بانکس قسەی کۆتایی کردوە،ئەمەش دوای ڕاوێژ کردن لەگەڵ ژووری ڤار و ناوبژیوانانی یاریدەدەری لەیاریگا،کە بەهۆی نزیکی دەست و تۆپەکە لەجەستەی ئەو بڕیارەیان جێبەجێ کردوە.

ئەمە یەکەمین جار نییە لەم وەرزە مانچێستەر یونایتد ڕووبەڕووی بڕیاری ناوبژیوانان ببێتەوە و پێشتریش مایکڵ کارێکی ڕاهێنەری تیپەکە لەبەردەم ڕۆژنامەنووسان ئاشکرای کرد بوو ڕەخنەی هەیە لەبڕیاری داوەرەکان،بەڵام نابێت ئەوە کارییان تێبکات و هێشتا متمانەی تەواو دەکەن بە ناوبژیوانانی خولەکە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەریم بێنزیما گاڵتە بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەکات

یاسین

بەرەبەیانی یەکشەممە UFC بەهێزترین ئیڤێنتی خۆی پێشکەش دەکات

یاسین

گواردیۆلا : بەمزوانە ڕۆدری دەگەڕێتەوە

یاسین