zagros news agency

تی ئێن تی سپۆرت؛سەڵاح نازانێـت گۆڵ لە کوێیـە

 

دوای شکستە گەورەکەی دوێنێی لیڤەرپوڵ بەرامبەر مانچێستەر سیتی بە چوار گۆڵی خاوێن،هاندەرانی لیڤەرپوڵ ڕەخنەیەکی زۆریان لە موحەمەد سەڵاحی ئەستێرەی تیپەکەیان گرت و ئەمڕۆش ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا سەڵاحیان ڕەخنەباران کرد.

ڕۆژنامەی تی ئێن تی سپۆرت ئەمڕۆ بڵاویکردۆتەوە موحەمەد سەڵاح ئاستی زۆر دابەزیوە و بەشێوەیەکی وێران بوو دەردەکەوێت لە یاریگادا،کە بەگەورەیی نووسیویەتی سەڵاح نازانێت گۆڵەکە لەکوێیە.

موحەمەد سەڵاحی ئەستێرەی میسڕی لەچەند وەرزی ڕابردوودا وەک درەوشاوەترین یاریزانی لیڤەرپوڵ دەردەکەوت،بەڵام بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ ئیدارەی یانەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو خراپی ئاستی دەردەکەوێت،کە بڕیاریشە کۆتایی ئەم وەرزە لیڤەرپوڵ جێـبڵـێت.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەی چێڵسی سزایەکی قورسی بەسەردا سەپنێدرا

یاسین

یاری دۆستانە.. ئەرجەنتین بە ڕیمۆنتادا لە کۆستەریکای بردەوە

یاسین

بایرن دەست بەرداری ئەستێرەکەی نابێت

یاسین