دوای ئهوهی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا له تۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە و بە زمانێکی توند ههڕشهی له ئێران كرد ، نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک بۆ ١١٠ دۆلار بەرزبوونەوە.
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە سەرەتادا بە ڕێژەی ١.٦٪ بەرزبووەوە و گەیشتە ١١٠.٨٥ دۆلار، پێش ئەوەی لە کاتی مامەڵە بەیانییەکانی ئاسیادا کەمێک دابەزێتەوە.
ئەم بەرزبوونەوە سەرەتاییە دوای ئەوە هات کە ترەمپ گوشارەکانی بۆ سەر تاران زیاد کرد و هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی پردەکانی ئێران و وێستگەکانی کارەبای کرد، ئەگەر بێت و تاران لە هەڕەشەکانی بۆ سەر ئەو کەشتیانەی دەیانەوێت لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕبن پاشەکشە نەکات، کە گەرووەکە ڕێڕەوێکی بازرگانیی هەستیار و گرنگە.
لەلایەکی دیکەوە، بازاڕە سەرەکییەکانی پشکی ئاسیا بەرزبوونەوەیەکی کەمیان تۆمارکرد؛ بە جۆرێک پێوەری “نیکای ٢٢٥”ی ژاپۆنی بە ڕێژەی ١.٦٪ بەرزبووەوە، لە کاتێکدا پێوەری “کۆسپی” لە کۆریای باشوور بە ڕێژەی ٠.٩٪ ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
BBC

