zagros news agency

وەزارەتی تەندروستی کارئاسانی بۆ هاوردەکردنی خۆراک دەکات

 

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی هەولێر و شاندێکی بازرگانانی خۆراک کۆ بووەوە. ئامانجی کۆبوونەوەکە تاووتوێکردنی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاستەنگانە بوو کە بەهۆی بارودۆخی ناوچەکەوە هاتوونەتە پێش.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) ئامادەی بوو، بڕیار درا کارئاسانیی تەواو بۆ ئەو کۆمپانیایانە بکرێت کە خۆراک و خواردنەوە هاوردە دەکەن. ئەم هەنگاوە بە مەبەستی دابینکردنی زۆرترین بڕی کاڵا و کۆگاکردنیانە، تاکوو ڕێگری لە هەر جۆرە قۆرخکاری و گرانبوونی نرخێک بگرێت لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا.

وەزیری تەندروستی جەختی لەوە کردەوە کە سەرەڕای پێشکەشکردنی هەموو جۆرە پاڵپشتی و ئاسانکارییەک بۆ کەرتی تایبەت، بەڵام جێبەجێکردنی مەرجەکانی کوالیتی و کۆنتڕۆڵی جۆری وەک هێڵی سوور دەمێننەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئامانجیانە پرۆسەی گەیشتنی پێداویستییەکان بۆ هاووڵاتییان بەبێ گرفت بەردەوام بێت و هیچ جۆرە کۆسپێک نەیەتە ڕێی دابینکردنی ئاسایشی خۆراک لەم بارودۆخە ئێستایەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەشتەرگەری چاندنی چیپی Neuralink بۆ یەکەم نەخۆش ئیفلیجی ئەنجام درا

یاسین

چۆن خڕۆکە سوورەکانی خوێن خۆیان لەگەڵ کەمی ئۆکسجین دەگونجێنن؟

گوران

ئافرەتێک دوای لابردنی ٨ ئەندامی لەشی بەسەر شێرپەنجەدا زاڵ بوو

سەڵاح