zagros news agency

شاندی هەرێم و ئەنجومەنی باڵای ئابووری عێراق کۆدەبنەوە

شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری بەغدا بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای ئابووری عێراق.

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان بریتین لە دابینکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی سێ، لەگەڵ یەکلاکردنەوەی پرسە گومرگییەکان و جێبەجێکردنی سیستەمی “ئەسیکۆدا”. هەروەها یەکێک لە تەوەرە هەستیارەکان، چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم بازرگانانی هەرێمی کوردستانە لە وەرگرتنی دۆلار، کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕ و نرخی کاڵاکان لە کوردستان دروست کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی ئاشووريی ئه‌مه‌ريكا دەکات

یاسین

بەغدا سەتان ملیار دینار بۆ رازاندنەوەی دیوارەكان خەرج دەكات

دڵشاد

ڕاگەیەندراوێك لەپارێزگای هەولێرەوە

دڵشاد