دوای ئەوەی لەیاریە نێودەوڵەتیەکاندا هاری کەین نەیتوانی بەشداری یاری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بکات بەرامبەر ژاپۆن
ئەمڕۆش یاریزانەکە لەدواین یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکانی یانەی بایرن میونخ بیندرا،کە هەواڵێکی دڵخۆشکەر بوو بۆ هاندەرانی یانە باڤاریەکە.
شایەنی باسە تۆڕی سکای سپۆرت بڵاوی کردۆتەوە،ئەمڕۆ دوای ئەوەی هاری کەین لە ڕاهێنانەکانی بایرن میونخ بەشێوەیەکی ئاسایی دەبیندرا،ئەمەش هەلی بەشداری کردنی یاریزانەکەی زیاد کردوە بۆ یاری بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ.
هاری کەینی تەمەن 32 ساڵ ئەم وەرزە گرنگترین یاریزانی یانەی بایرن میونخە،کە لەکۆی 39 یاری خاوەنی 48 گۆڵە،ئەمەش وایکردوە لەئەگەری نەبوونی کەین بایرن بکەوێتە گومان لە هێڵی هێرشبەری یانەکەی.
“سەرکار ڕێبوار”

