zagros news agency

ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید لە پێکانەکەی چاکبووە

 

لە ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆی ڕیاڵ مەدرید دیمەنێکی دڵخۆشکەر کەوتە بەر دیدەنی هاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید،ئەویش گەڕانەوەی فێرلاند مێندی فەڕەنسی بوو،کە یاریزانەکە لە مانگی سێ بەهۆی پێکانەوە لەیاریگاکان دابڕا و بوویە قەیرانێکی دیکەی ڕیاڵ مەدرید.

گەڕانەوەی مێندی دەبێتە چەکێکی بەهێز بۆ ئەلڤارۆ ئاربێلوای ڕاهێنەر بۆ یاری بەرامبەر بایرن میونخ،کە لە یاریەکانی دیکەدا بەناچاری لەشوێنی مێندی یاریزانی دیکەی دەخستە باڵی چەپی بەرگری.

مێندی تەمەن 30 ساڵ 2019 لە لیۆنی فەڕەنسیەوە ڕوویکردە ڕیاڵ مەدرید و لەگەڵ مێرێنگی توانیویەتی 2 چامپیۆنزلیگ بباتەوە
شایەنی باسە بەهۆی پێکانەوە مێندی لەوەتای لە ڕیاڵ مەدریدە زیاتر لە 80 یاری لەسەرجەم پاڵەوانەتیەکان لەدەستداوە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مان یونایتد لەکۆتا خولەک دڵی هاندەرانی خۆشکرد

یاسین

بۆ ماوەی هەشت رۆژ پشوو راگەیندرا

یاسین

ئۆکراینا لە پیشەسازیی درۆندا پێشی ئەمریکا کەوتووە

یاسین