zagros news agency

ئارسێناڵ دووچاری شکستێکی دیکە بوویەوە

لە گەڕی 34ی پرێمەلیگی ئینگلتەرا یانەی ئارسێناڵ لەنێو یاریگای ئیمارات میوانداری یانەی بۆرنمۆسی کرد و دوای یاریەکی پڕ چێژ و ڕکابەری یانەی بۆرنمۆس توانی شکست بە یانەی ئارسێناڵ بهێنێت.

لە گێمی یەکەمی یاریەکەدا بۆرنمۆسی میوان دەستی پێشخست و کروپی توانی گۆڵی یەکەم لە خولەکی 17 تۆمار بکات،دواتریش یۆکیرێش لەخولەکی 35 بەلێدانی سزا گۆڵی بەرامبەری ئارسێناڵی تۆمار کرد،گێمی یەکەمیش بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لە گێمی دووەمدا ئارسێناڵ هەوڵی تەواوی گۆڵی دووەمی دەدا،بەڵام لەناکاو بۆرنمۆس لەڕێگەی جەی سکۆت توانی گۆڵی دووەم تۆمار بکات لە خولەکی 74 و هاندەرانی گەنەرز تووشی شۆک بکا،کە دوای ئەو گۆڵە تۆپچیەکانی لەندەن هەوڵی گۆڵی بەرامبەریان دەدا،بەڵام یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی بۆرنمۆس کۆتایی هات.

بەو ئەنجامەش ئارسێناڵ ژمارەکانی لە 70 خاڵ مایەوە و لەپلەی یەکەمی ڕیزبەندی ماوەتەوە
یانەی بۆرنمۆسیش بەو بردنەوە بەشێوەیەکی کاتی هاتە پلەی نۆیەم بە کۆکردنەوەی 45 خاڵ.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سلۆت گلەیی لە موحەمەد سەڵاح دەکات

یاسین

ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 3

hakar herki

گواردیۆلا: هالاند وەکو مێسی نییە

یاسین