لێژنەی پێداچوونەوە و سزادانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق دوای لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکانی یاری نێوان هەولێر و دهۆک بڕیاری سزادانی یانەی دهۆکیدا،ئەمەش بەهۆی توندوتیژی و بەکارهێنانی هوتاف و وشەی ناشرین بەرامبەر ناوبژیوان و یانەی هەولێر لەکاتی بەڕێوەچوونی یاریەکە.
بەپێی ڕاپۆرتی لێژنەی سزادان بێت هاندەرانی دهۆک لەچەند خولەکێکی جیاوازی یاریەکە قسەی نەشیاویان بە ناوبژیوان وتووە و دەبە و بوتڵیان ئاڕاستەی یاریزانان و ستافی یانەی هەولێر کردوە،کە ئەم کارانەش دوورن لەهەموو کردەوە ڕاستەکانی نێو تۆپی پێی عێراق.
سزاکانی یانەی دهۆک خۆی لەچەند سزایەک دەبینێتەوە،وەکو بێبەش کردنی هاندەرانی دهۆک لە یاریەک و پێبژاردنی 5 ملیۆن دیناری عێراقی،کە ئەم سزایانە لەکاتی دووبارە کردنەوەی حاڵەتەکان زیاتر دەبن لە داهاتوودا.
“سەرکار ڕێبوار”

