zagros news agency

هۆکاری ڕۆیشتنی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە بارسێلۆنا ئاشکرا دەبێت

ڕۆیشتنی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لەیانەی بارسێلۆنا بۆتە جێگای مشتومڕی میدیاکان و بەشێکی میدیاکان باسیان لەوە کرد بارسێلۆنا هۆکارە بۆ ڕۆیشتنی یاریزانەکە،بەڵام پیۆتر ئۆربان کوڕی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی پۆڵەندا هەموو ڕاستیەکانی ئاشکرا کرد و هۆکاری سەرەکی ئەستێرەکەی لە بلوگرانا ئاشکرا کرد.

بەپێی قسەی ئۆربان بێت یانەی بارسێلۆنا بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ ڕۆیشتنی لیڤا نییە،بەڵام یاریزانەکە خۆی بڕیاری ئەوەی داوە و دەیەوێت ئەزموونێکی دیکە تاقیبکاتەوە،کە ڕەنگە نەیەوێت وەکو یاریزانێکی یەدەگیش مامەڵەی لەگەڵ بکرێت،جیا لەوەش لاپۆرتا و فلیکیش ویستوویانە ڕازی بکەن بمێنێتەوە،بەڵام ئەو سوورە لەسەر قسەی خۆی لەم هاوینە یانەکە جێبهێڵـێت.

لیڤاندۆڤسکی لەساڵی 2022 لەبایرن میونخەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کردوە و لەو ماوەی یاری کردنی لەگەڵ بلوگرانا خاوەنی 115 گۆڵە لە 187 یاری و ئەم وەرزەش 18 گۆڵی تۆمار کردوە لەسەرجەم پاڵەوانەتیەکاندا،کە ئەمەش ئامارێکی خراپ نییە لەچاو تەمەن و کاتی یاری کردنی.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی لوتکەی ئینگلتەڕا بەڕێوە دەچێت

یاسین

محەمەد سەڵاح نزیکە لە ریکۆردێکی نوێ بۆ یانەکەی

یاسین

لویس دیاز ڕیکۆردی مێژوویی لەگەڵ بایرن میونشن تۆمار کرد

یاسین