ڕێکخەرانی خەڵاتەکانی موزیکی ئەمریکا ڕایانگەیاند، تایلۆر سویفت بە 8 پاڵاوتن پێشەنگی هونەرمەندان دەگرێت، تایلۆر کاندیدە بۆ خەڵاتی هونەرمەندی ساڵ و باشترین گۆرانی ساڵ بۆ “The Fate of Ophelia” .
سویفت ساڵی ڕابردوو 6 کاندیدبوونی هەبوو و ئێستا بەردەوام ڕیکۆردەکان دەشکێنێت.
گەشتی هونەری “Eras Tour” لە ساڵی 2023 بووە پڕداهاتترین گەشت لە مێژوودا.
لە دوای ئەو، سابرینا کارپێنتەر و ئۆلیڤیا دین و سۆمبەر و مۆرگان وۆڵن بە 7 پاڵاوتن دێن. دین و سۆمبەر بۆ یەکەمجارە دەبنە پاڵێوراو بۆ ئەم خەڵاتە. بڕیارە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکان لە شاری لاس ڤێگاس لە ڕێکەوتی 25ی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، کوین لاتیفا پێشکەشکاری مەراسیمەکە دەبێت.
دەنگدان تەنیا لە لایەن جەماوەرەوە دەبێت و مەراسیمەکە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە کەناڵی CBS و پلاتفۆرمی پاراماونت پڵەس پەخش دەکرێت. دیاریکردنی پاڵێوراوەکان بەپێی ئامارەکانی بیلبۆرد و ڕێژەی گوێگرتن و کارلێکی سۆشیاڵ میدیا بووە.

