zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا دۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ هەینی 2026/4/17 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە میانی کارنامەکەیدا لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، لەگەڵ بەڕێز هامیش فالکۆنەر، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ بەریتانیا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و پرۆسەی پێکهێنانی حکوومەت لە عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی تەبایی و یەکڕیزیی لایەنە کوردستانییەکان کردەوە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان.

تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە، دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ و ڕەوشی سووریا بوو. لەمبارەیەوە وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا سوپاسی ڕۆڵی ئەرێنیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کرد لە هەوڵەکانی بۆ چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق و سووریا.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی کە تەنیا لە ڕێگەی دیپلۆماسی و ئاشتییەوە دەتوانرێت کێشەکان چارەسەر بکرێن و ناوچەکە لە مەترسیی پێکدادانی زیاتر بپارێزرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرەتای ساڵ پریمەرلیگ جیاواز دەبێت

یاسین

خشتەی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان

سەڵاح

کۆمسیۆن یەکەم ئاماری بڵاو کردەوە

یاسین