zagros news agency

بارکۆلا لەبەر زۆری نرخەکەی دەبێتە کێشە بۆ بارسێلۆنا

 

راپۆرتە رۆژنامەنوسیەکان لە هەواڵێکدا رایانگەیاند کە ئەستێرەیەک یانەی پاریس بارکۆلای فەرەنسی خۆی پێشکەشی بەرشەلۆنە کردووە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشكرایکردووە، برادلی بارکۆلای ئەستێرەی فەرەنسی دەیەوێت پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکات و لە رێگەی بەڕێوەبەری کارەکانیەوە خۆی پێشکەشی ئەو یانەیە کردووە.

سپۆرت نوسیویەتی، دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانە کەتەلۆنیەکە سەرسامە بە ئاستی ئەو یاریزانە و دڵنیایە ئەگەر سەرکەوتوو بن لە گواستنەوە ئەوا سودێکی زۆر لە تواناکانی دەبینن.

دەشڵێت، تەنها یەک کێشە هەیە لەبەردەم چوونی بارکۆلا بۆ بەرشەلۆنە ئەویش نرخە زۆرەکەیەتی کە پاریس داوای 80 ملیۆن یۆرۆ دەکات لە کاتێکدا یانە کەتەلۆنیەکە کێشەی دارایی هەیە و ئەو بڕە پارەیە خەرجناکات.

رونیشیکردووەتەوە، بەرپرسانی پاریس لە یەک کاتدا دەستبەرداری یاریزانە فەرەنسیەکە دەبن کە بڕی پارەی دیاریکراویان پێشکەش بکرێت لە کاتێکدا چەند یانەیەکی پریمەر لیگیش هەمان یاریزانیان دەوێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

یانەیەکی پرێمەرلیگ هەوڵی ئیمزا کردنی گرێبەست دەدات لەگەڵ ڕاشفۆرد

یاسین

ئامارەکانی ڕیاڵ مەدرید تۆقێنەرن

ahamd.luqman

به‌رشه‌لۆنه‌ چاوی له‌ راهێنه‌رێكی مه‌دریدییه‌

یاسین