zagros news agency

فەیحان: یاساکانی نەوت و گاز و حەشدی شەعبی لە کارە لەپێشینەکانی پەرلەمانن

عەدنان فەیحان دلێمی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی کردەوە کە چەندین یاسای گرنگ لەبەردەم پەرلەماندان، ئاماژەی بەوەش کرد یاساکانی نەوت و گاز و حەشدی شەعبی لە کارە هەرە لەپێشینەکانی ئەنجومەن دەبن.

فەیحان ڕایگەیاند: “دوای تەواوبوونی پێکهاتەی لێژنە پەرلەمانییەکان، دەست کراوە بە لێکۆڵینەوە لە یاساکان و پێشکەشکردنیان بە سەرۆکایەتیی پەرلەمان”. وتیشی: “لێژنەکان دەستیان کردووە بە ئامادەکردنی کۆمەڵێک یاسا و بۆ خوێندنەوەی یەکەم خراونەتە ڕوو، کۆمەڵێکی تریشمان لەبەردەستە کە وردە وردە بەپێی گرنگییەکەیان دەخرێنە ناو کارنامەی کۆبوونەوەکان”.

دووپاتیشی کردەوە کە “چەند یاسایەکی گرنگ دەبنە کارە لەپێشینەکانی هێزە سیاسییەکان و حکومەتی فیدراڵ بۆ ئەوەی بخرێنە بەرنامەی کار، لە سەرووی هەمووشیانەوە یاساکانی نەوت و گاز و حەشدی شەعبی”.

هەواڵی پەیوەندیدار

داواکاری گشتیی ئێران: بڵاوکردنەوەی دەنگۆ دەربارەی کوژران ئیسماعیل هه‌نیە سزای لەسەرە

سەڵاح

فەرماندەی بەرگریی ئاسمانی: سیستەمێکی پێشکەوتوو ساڵی داهاتوو دەگاتە عێراق

سەڵاح

وەشانی OneUI7 بۆ زینجیرە مۆبایلەکانی Samsung دوا دەکەوێت

یاسین