zagros news agency

هانی شاکر لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

 

ئەمڕۆ دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی و تێکچوونی باری تەندروستی، هانی شاکر، هونەرمەندی گەورەی میسری، لە تەمەنی 71 ساڵیدا لە فەرەنسا کۆچی دوایی کرد.


کۆچی دوایی ئەم هونەرمەندە دوای گەشتێکی چارەسەری هات بۆ فەرەنسا، کە تێیدا بەدەست کێشەی توندی کۆئەندامی هەناسە و لێکەوتەکانی نەخۆشیی کۆڵۆنەوە دەیناڵاند.

 

بەگوێرەی سەرچاوە پزیشکییەکان، هانی شاکر تووشی خوێنبەربوونی توندی کۆڵۆن ببوو، ئەمەش وایکردبوو چەندین دەستێوەردانی پزیشکی و نەشتەرگەریی وردی بۆ ئەنجام بدرێت، لەوانە نەشتەرگەرییەکی گەورە بۆ لادانی کۆڵۆن.

 

هەرچەندە لە قۆناغێکدا باری تەندروستی کەمێک جێگیر ببوو، بەڵام بەهۆی سستبوونی کتوپڕی کۆئەندامی هەناسە و وەستانی کاتیی لێدانی دڵ، جارێکی دیکە باری تەندروستی تێکچوو و گوازرایەوە بۆ بەشی چاودێریی ورد، تا دواجار هەر لەوێ گیانی سپارد.


نادیە مستەفا، هونەرمەندی میسری، پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو، کێشە تەندروستییەکانی هانی شاکر پەیوەست بوون بە نەخۆشییەکی درێژخایەنی کۆڵۆن.

 

مستەفا کامل، نەقیبی ئێستای سەندیکای موزیکژەنانی میسر، ڕایگەیاندبوو، هونەرمەندەکە قۆناغێکی سەختی بڕیوە و تەنانەت پڕۆسەی بوژانەوەی دڵی بۆ ئەنجام دراوە، بەڵام هەوڵە پزیشکییەکان نەیانتوانی ژیانی ڕزگار بکەن.


هانی شاکر کە لە 21ـی کانوونی یەکەمی 1952 لە قاهیرە لەدایکبووە، یەکێکە لە دیارترین دەنگەکانی جیهانی عەرەبی و هێمای نەوەی زێڕینی میوزیکی میسری بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا خالید مەلەکی ده‌كات

یاسین

ئەنجومەنی وەزاریی ئابووریی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد؛ بڕگەیەکی لەسەر داهاتی نانەوتیی هەرێم بوو

سەڵاح

ئه‌مه‌ریكا: سووریا و بەشار ئەسەد بەهۆی پشتبەستنیان بە رووسیا و ئێران شاری حەلەبیان لەدەستدا

سەڵاح