zagros news agency

لە سلێمانی رێز لە سێ فۆتۆگرافەر گیرا

لە بەڕێوەبەرایەتىی گشتىی رۆشنبیری و هونەرى سلێمانى، رێز لە هەوڵ و کارەکانى فۆتۆگرافەران ناسیح عەلى خەیات، هاوکار ئەیوب رەزا و بەختیار عەلى گیرا.

 

رێزلێنانەکە رۆژی سێشەممە، بە ئامادەبوونى د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەرى گشتى بەڕێوەبەرایەتىی رۆشنبیری و هونەرى سلێمانى و محەممەد کوردۆ، یاریدەدەرى بەڕێوەبەر و جەمال ساڵح، سەرۆکی کۆمەڵەی وێنەگرانی کوردستان و نیاز نورى، نەقیبى سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان و سەفین ئەنوەر، سەرۆکى لقى سلێمانى سەندیکاى هونەرمەندان، ئەنجامدرا.

 

د. موحسین ئەدیب، لەبارەى خەڵاتى رێزلێنانەکەوە، بۆ ئەو فۆتۆگرافەرانە نوسیویەتى: ئێوە توانیوتانە بەردەوام و لە رێگەى کارى میدیایی و چاوى کامێراکانتانەوە، رەسەنایەتى سروشت و سیماى پڕ لە چیرۆکى خەڵکى کوردستان، بە شێوازێکى هونەرییانەى بەرز تۆمار بکەن، لە پاى ئەو خەمخۆرییەتان، بەڕێوەبەرایەتى رۆشنبیری و هونەرى سلێمانى، بە شانازییەوە رێزلێناتنان پێشکەش دەکات.

 

پاشان خەڵاتەکە لەلایەن هەریەک لە د. موحسین ئەدیب و محەممەد کوردۆ و جەمال ساڵح، پێشکەشى هەرسێ فۆتۆگرافەرەکە کران.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی نوێی “Captain America” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “It Ends with Us” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

بێلا حەدید زانیاری نوێ لەبارەی نەخۆشییەکەی بڵاودەکاتەوە

ART