zagros news agency

لە زاخۆ سێ شوان لە ناو گۆمێکی ئاودا خنکان

سێ شوان لە سنووری قەزای زاخۆ، لە کاتی شوانکارەیی و بەخێوکردنی ئاژەڵەکانیاندا، کەوتوونەتە ناو گۆمێکی ئاوەوە پێکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەڤیندار عیزەت، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی زاخۆ ڕایگەیاند: “ڕووداوەکە نزیک کاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆ لە گوندی (کوڵی) سەر بە ناحیەی باتێل لە پشت چیای بێخێرێ ڕوویداوە”.

راشیگەیاند ، کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هەر سێ خنکاوەکە پیاون، پیشەیان شوانە و هاووڵاتیی عەرەبن، کە لە کاتی کارەکەیاندا کەوتوونەتە ناو گۆمەکەوە.

هەوەها گووتیشی، کە لە پشت چیای بێخێرێ چەندین گۆمی ئاوی لێیە، و قوربانییەکان لەو شوێنە کەوتوونەتە ناو یەکێک لەو گۆمانە و پێکەوە گیانیان لەدەستداوە. تیمی مەلەوانان و فریاگوزاری بۆ دەرهێنانەوەی تەرمەکان و لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ڕووداوەکە گەیشتوونەتە شوێنەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێورەسمێکی بۆ رۆژی ئاڵا له‌قه‌ڵای هه‌ولێر كرایه‌وه‌

سەڵاح

شا عەبدوڵلا پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەت دەکات

دڵشاد

بانکی نێوەندیی سووریا بارێکی نوێی دراوی وڵاتەکەی لە ڕووسیا وەرگرتووە

سەڵاح