zagros news agency

زەیدی و پزیشکیان به تەلەفۆن گفتوگۆیان کرد

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، ئەمڕۆ جەختی کردەوە کە عێراق توانای هەیە ڕۆڵی ناوبژیوانی لە نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بگێڕێت.

بەپێی بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو، زەیدی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە لایەن مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێرانەوە پێگەیشت، کە تێیدا پیرۆزبایی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لێ کرد.

لە پەیوەندییەکەدا، زەیدی ئاماژەی بەوە کرد کە هەڵوێستی عێراق هەمیشە پاڵپشتیکردن بووە لە گفتوگۆ و دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان. هەروەها جەختی کردەوە کە عێراق ئامادەیە و دەتوانێت ڕۆڵی کاریگەر بگێڕێت بۆ نزیککردنەوەی دیدوبۆچوونەکانی نێوان تاران و واشنتن. هەردوولا لەسەر ئاڵوگۆڕی سەردانی فەرمی لە قۆناغی داهاتوودا ڕێککەوتن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 460 کەس لە لوبنان کوژران و برینداربوون

سەڵاح

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى بەرچاوى تۆمار کرد

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین