zagros news agency

باڵوێزخانەی ئەمریکایی داوا لە هاووڵاتییانی دەکات دەستبەجێ خاکی عێراق جێ بهێڵن

 

باڵوێزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە بەغدا بە بڵاوکردنەوەی هۆشدارییەکی نوێ، داوای لە هاووڵاتییانی ئەمریکایی کرد لە گەشتکردن بۆ عێراق خۆیان بپارێزن و لە کاتی ئامادەبوونیان، هەرچی زووترە ئەم وڵاتە جێ بهێڵن. ئەم هۆشدارییە بەهۆی بەردەوامیی هەڕەشە تەناهییەکان و سەرەڕای کردنەوەی سنوورداری ئاسمانیی عێراق دەرچووە.
لە بەیاننامەی باڵوێزخانەی ئەمریکاییدا هاتووە، هەرچەندە گەشتە بازرگانییەکان بە شێوەیەکی سنووردار دەستیان پێ کردووەتەوە، بەڵام مەترسیی هێرشی مووشەکی و درۆن و ڕاکێت هەر ماوە و گەشتی ئاسمانی ڕووبەڕووی مەترسییەکی جیدی دەکاتەوە.
واشنتن جەختی کردووەتەوە هۆشداریی گەشتکردن بۆ عێراق لە ئاستی چوارەمدا دەمێنێتەوە. ئەم ئاستە بە واتای ڕاسپاردەی ڕاشکاو بۆ “گەشتنەکردن لە ژێر هیچ بارودۆخێکدا” و پێویستیی “چوونەدەرەوەی دەستبەجێ”ی هاووڵاتییانی ئەمریکایی لەم وڵاتەیە.
باڵوێزخانەی ئەمریکا ئاماژەی بە چالاکیی گرووپە چەکدارە نزیکەکان لە ئێران کردووە و گوتوویەتی ئەم گرووپانە هێشتا سەرقاڵی پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجە ئەمریکایییەکان لە عێراقن. ئەم هەڕەشانە بە گوێرەی بەیاننامەکە، ناوچە جیاوازەکان لەوانە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
سەرەڕای ئەم بارودۆخە، باڵوێزخانەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە بۆ پاڵپشتی لە هاووڵاتییانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە چالاکییەکانی لە عێراق بەردەوام دەبێت، بەڵام هاوکات هۆشداریی داوە سەردانی مەیدانی بۆ باڵوێزخانە لە بەغدا یان کونسوڵخانە لە هەولێر بەهۆی مەترسییە تەناهییە بەرزەکانەوە باش نییە.
لەسەر ئەم بنەمایە، لە هاووڵاتییانی ئەمریکا داوا کراوە لە کاتی پێویستدا لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە پەیوەندی بە باڵوێزخانە یان کونسوڵخانەوە بکەن و لە سەردانی مەیدانی خۆیان بپارێزن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح

بڕێکی زۆری دراوی ساختە دەستی بەسەر داگیرا

یاسین

شارەوانیی دهۆک بۆ هاووڵاتییان: بۆ کاری پێویست نەبێت نەچنە سێمێل

سەڵاح