لە ڕێوڕەسمی “Met Gala”ی ساڵی 2026، جۆردن ڕۆس، بەرهەمهێنەر و ئەکتەری ناوداری شانۆی برادوەی، بە پۆشاکێکی زۆر سەرنجڕاکێشەوە دەرکەوت کە هەمووانی سەرسام کرد.
پۆشاکەکەی ڕۆس لە قەیفەی خۆڵەمێشی دروستکرابوو و پەیکەرێکی گەورەی لە پشتەوە جێگیر کرابوو، کە وەک ئەوە وابوو پەیکەرەکە دەستی لە جەستەی ڕۆس وەشاندبێت.
ئەم ستایلە لە لایەن دیزاینەری ناسراوی لەندەن، ڕۆبێرت وون، دیزاین کراوە و بۆ دروستکردنی، تەنیا ئارایشت و ڕێکخستنی قژی جۆردن ڕۆس 4 کاتژمێری خایاندووە.
جۆردن ڕۆس لەبارەی ئەم پۆشاکە جیاوازە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ویستوویەتی لە ڕێگەی ئەم دیزاینەوە پەیوەندی نێوان مرۆڤ و پەیکەرە کلاسیکییەکان نیشان بدات. بیرۆکەی کارەکە لە تابلۆی “Pygmalion and Galatea” وەرگیراوە کە تێیدا پەیکەرتاشێک ماچی پەیکەرەکەی دەکات کاتێک زیندوو دەبێتەوە.
ڕۆس لەو بڕوایەدایە، ئەم جۆرە پۆشاکانە تەنیا جلوبەرگ نین، بەڵکو بەشێکن لە هونەری نمایش. ئەو بەردەوام لە ڕێوڕەسمە گەورەکاندا بە شێوازی تاقانە دەردەکەوێت و ئەمساڵیش توانی ببێتە جێگەی سەرنجی میدیاکان.
تیمی کارەکەی جۆردن ڕۆس چەندین ڕۆژ پێش دەستپێکردنی ڕێوڕەسمەکە، تاقیکردنەوەیان بۆ پۆشاکەکە کردووە تا دڵنیا بن کە دەتوانێت بەو پەیکەرە قورسەوە بەردەوام بە شێوەیەکی جێگیر بوەستێت و جوڵە بکات.

