zagros news agency

لە هەولێر مەراسیمی ناساندنی ڕۆمانی “چ” بەڕێوەچوو

لە شاری هەولێر و بە ئامادەبوونی پارێزگار و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و ڕۆشنبیران، مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی ڕۆمانی (چ) لە نووسینی د. محەمەد عوزێری بەڕێوەچوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.5.6، لە نێو ماڵی چاودێری بەساڵاچووانی هەولێر، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەک لە نووسەران و کتێبدۆستان، نوێترین بەرهەمی ئەدەبیی (د. محەمەد عوزێری) بە ناونیشانی “چ” ناسێنرا.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە گوتەیەکدا دەستخۆشی لە نووسەری ڕۆمانەکە کرد و ڕایگەیاند: “هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ نووسەر دەخوازم، کارە ئەدەبییەکان ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی کوردی و بەرز نرخاندنی پێگەی ڕۆشنبیری لە شارەکەماندا.”

ڕۆمانی “چ” کە تەنیا لە یەک پیت وەک ناونیشان پێکهاتووە، باس لە کۆمەڵێک بابەتی قووڵی مرۆیی و کۆمەڵایەتی دەکات. نووسەر لەم بەرهەمەیدا هەوڵیداوە لە ڕێگەی زمانێکی سادە و فەلسەفییەوە، گوزارشت لە ململانێی نێوان ڕاستی و خەیاڵ و گەڕان بەدوای شوناسی مرۆڤ لە نێو جەنجاڵییەکانی ژیاندا بکات.

جگە لە پارێزگاری هەولێر، هەریەک لە جوتیار عەلی، کارگێڕی لقی دووی پارتی و سەنگەر جەمال، بەڕێوەبەری ماڵی چاودێری بەساڵاچووانی هەولێر و کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیران لە مەراسیمەکەدا ئامادە بوون و تیشک خرایە سەر گرنگیی ناوەڕۆکی ڕۆمانەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییه‌ك له‌ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

یاسین

له‌ ئه‌ڵمانیا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ڕووی دا

سەڵاح

بارسێلۆنا و ئەستێرەیەکی مان سیتی چاویان لەیەکتریە

یاسین