کەریم بنزیمەی ئەستێرەی فەرەنسی دوای بردنەوەی جامی شای سعوودیە دڵخۆشی خۆی نیشان دەدات و دەڵێت شانازی بە یەکەم نازناوم دەکەم لەگەڵ یانەی هیلال بەڵام ئامانجەکانم لێرەدا ناوەستن.
بنزیمە دوپاتی کردەوە کە ئاستێکی نایابیان پێشکەش کردووە و تا کۆتا خولەک جەنگاون بۆ نازناوەکە ئێستاش چاویان لە بردنەوەیە بەرامبەر یانەی نەسر بۆ ئەوەی بببنە پاڵەوانی خولی سعوودیە.
ئەو هێرشبەرە ئاماژەی بەوەش کرد کە سێ یاری داهاتوویان وەک یاری کۆتایی وایە و دەبێت بیبەنەوە هەروەها ستایشی هاندەرانی هیلالی کرد و بە یەکێک لە جوانترین هاندەرانی جیهان وەسفی کردن کە بەردەوام پشتگیرییان دەکەن.

