zagros news agency

سەعد لموجەرد بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی لە دادگە ئامادە دەبێتەوە

هونەرمەندی مەغریبی، سەعد لموجەرد، دووبارە ڕووبەڕووی دادگەکانی فەرەنسا دەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی تۆمەتێکی نوێی دەستدرێژی سێکسی کە مێژووەکەی بۆ ساڵی ٢٠١٨ دەگەڕێتەوە.

دادگەییەکە لە شاری “دراگینیان” لە باشووری فەرەنسا بەڕێوەدەچێت و بڕیارە تا کۆتایی هەفتە بەردەوام بێت. لەسەر داوای کچە سکاڵاکارەکە، دانیشتنەکان بە داخراوی بەڕێوەدەچن بۆ پاراستنی تایبەتمەندی لایەنەکان.

رووداوەکە لە هۆتێلێکدا روویداوە دوای ئەوەی کچەکە، کە وەک گارسۆن کاری کردووە، لەگەڵ لموجەرد لە یانەیەکی شەوانە یەکتریان ناسیوە.

سکاڵاکارەکە دەڵێت لە ژووری هۆتێلەکە دەستدرێژی کراوەتە سەر، بەڵام لموجەرد بە توندی هەموو تۆمەتەکان رەت دەکاتەوە و دەڵێت پەیوەندییەکە بە رەزامەندی هەردوولا بووە.

ئەمە یەکەمجار نییە ئەم هونەرمەندە تەمەن ٤١ ساڵە ڕووبەڕووی کێشەی یاسایی دەبێتەوە؛ پێشتر لە ساڵی ٢٠٢٣ بە ٦ ساڵ زیندانیکردن سزادرا بەهۆی دۆسییەیەکی هاوشێوە لە ساڵی ٢٠١٦، هەروەها چەندین تۆمەتی دیکەی لە وڵاتانی مەغریب و ئەمریکا لەسەر بووە. چاوەڕوان دەکرێت رۆژی هەینی بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەم کەیسە نوێیە بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی دەکات

سەڵاح

لە هەولێر .. شاری دیپلۆماتی سەفیران كرایەوە

سەڵاح

ڕۆنی لەگەڵ تیپەکەی حاڵی زۆر خراپە

یاسین