zagros news agency

نەتانیاهۆ ده‌ڵێت سەردانێکی نهێنی بۆ ئیمارات كردوه‌ و ئەبووزەبیش بە توندی ڕەتی دەکاتەوە

 

مشتومڕێکی دیپلۆماسی لە نێوان ئیسرائیل و ئیمارات دروست بووە، دوای ئەوەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە کاتی شەڕی ئێراندا “سەردانێکی نهێنی” بۆ ئیمارات کردووە، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات هەواڵەکەی بە “بێ بنەما” وەسف کرد.

بنیامین نەتانیاهۆ ڕایگەیاند کە لەگەڵ شێخ محەمەد بن زیاد ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کۆبووەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی “پێشکەوتنی مێژوویی” لە پەیوەندییەکاندا. لە بەرانبەردا، ئیمارات بە فەرمی ڕایگەیاند کە ئەم قسانە دوورن لە ڕاستییەوە و جەختی کردەوە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل تەنها لە چوارچێوەی “ڕێککەوتننامەی ئیبراهیم”دایە و هیچ ڕێککەوتنێکی ناڕەسمی و ناڕوون لە ئارادا نییە.

سیستەمی قوبەی ئاسنین: مایک هاکابی، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە ئیسرائیل سیستەمی بەرگریی “قوبەی ئاسنین”ی بۆ ئیمارات ناردووە بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە موشەکییەکانی ئێران.

 

سەرچاوە: بی بی سی نیوز عه‌ربي

هەواڵی پەیوەندیدار

نۆژەنکردنەوەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەخێرایی بەڕێوە دەچێت

یاسین

دکتۆر چیمەن بارزانی: قەوارەی هەرێم بەرهەمی سەد ساڵ خەبات و خوێنی شەهیدانە و ڕێگە نادەین موزایدەچییە سیاسییەکان یاری بە چارەنووسی گەلەکەمانیەوە بکەن

دڵشاد

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین