سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی بەکینی
بەجێهێشت، دوای ئەوەی ڕایگەیاند ڕێککەوتنە بازرگانییە “زۆر باشەکان” لەگەڵ سەرۆکی چین،ئەنجامدراون؛ لە کۆبوونەوەیەکی گرنگدا کە ئامانجی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییە دووقۆڵی و نێودەوڵەتییەکان بوو.
فڕۆکەی سەرۆکایەتی ئەمریکا “ئێر فۆرس وان” نزیکەی کاتژمێر 2:40 دوای نیوەڕۆ بەکاتی ناوخۆیی، لە فڕۆکەخانەی بەکین بەرەو واشنتن فڕی، دوای ڕێوڕەسمێکی کورت بۆ بەڕێکردنی.
ترامپ دوای گەشتێک لە باخچەکانی “چۆنگنانهای”، کۆمەڵگەی سەرکردایەتی ناوەندی چین، وتی: “ئێمە هەندێک ڕێککەوتنی بازرگانی زۆر گرنگمان ئەنجامدا، کە بۆ هەردوو وڵاتەکە زۆر باشن.”
ئەو زیادیکرد: “چارەسەری زۆرێک لە کێشەکانمان دۆزییەوە کە کەسانی تر نەیانتوانیبوو چارەسەریان بکەن”، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.
ترامپ هەروەها دووبارە جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە واشنتن نایەوێت ئێران چەکی ناوەکی هەبێت، و وتی هاوڕێییەک لە نێوان ئەمریکا و چین هەیە سەبارەت بە شێوازی کۆتاییهێنان بە قەیرانەکە.
لە لایەن خۆیەوە، شی جینپینگ وتی سەردانی ترامب بۆ چین “مێژوویی” بوو، و ئاماژەی بەوەدا کە هەردوو لا “پەیوەندییەکی دووقۆڵی نوێیان دامەزراندووە کە لەسەر بنەمای جێگیری ستراتیژی و هاوکاریی دروستکراوە.”

