zagros news agency

گووگڵ بە تەواوەتی بزوێنەری گەڕانەکەی دەگۆڕێت

کۆمپانیای گووگڵ لە کۆنفرانسی ساڵانەی خۆیدا گۆڕانکارییەکی مێژوویی و ڕیشەیی لە بزوێنەری گەڕانەکەی ڕاگەیاند کە دەبێتە هۆی گۆڕینی تەواوەتی ئەو شێوازەی خەڵک لە ئینتەرنێتدا بەدوای زانیارییەکاندا دەگەڕێن ئەم هەنگاوە نوێیە کۆتایی بە سەردەمی گەڕانی تەقلیدی دەهێنێت کە پێشتر تەنها لەسەر بنەمای نیشاندانی لێنکە شینەکان بوو و ئێستا گووگڵ سێرچ دەگۆڕێت بۆ سیستەمێکی پێشکەوتوو کە پشت بە بریکارە زیرەکەکانی ژیریی دەستکرد دەبەستێت بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان
لێز ڕید سەرۆکی بەشی گووگڵ سێرچ ڕایگەیاند کە بەکارهێنەران پێ دەنێنە سەردەمێکی نوێوە کە تێیدا دەتوانن چەندین بریکاری ژیریی دەستکرد ڕابسپێرن بۆ ئەوەی بە بەردەوامی چاودێری ئینتەرنێت بکەن و زانیارییەکان لە بلۆگەکان و پێگە هەواڵییەکان و سۆشیاڵ میدیا کۆبکەنەوە و کورتەی فەرمی و نوێبووەوە پێشکەش بە بەکارهێنەر بکەن بۆ نموونە ئەگەر کەسێک بەدوای کڕین یان بەکرێگرتنی خانوو یان شوقەیەکدا بگەڕێت دەتوانێت مەرجەکانی بە بزوێنەرەکە بڵێت و بریکارە زیرەکەکە بە بەردەوامی بەدوایدا دەگەڕێت و لە کاتی دۆزینەوەی باشترین بژاردەدا ئاگاداری دەکاتەوە
هاوکات یەکێکی تر لە گۆڕانکارییە گەورەکان توانای بریکارە زیرەکەکانە بۆ ڕێکخستنی کارەکان و حیجزکردنی شوێنەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی و بەکارهێنەران دەتوانن داوا لە گووگڵ بکەن کە شوێنێکی تایبەتیان بۆ دابین بکات بۆ کات بەسەربردن یان نانخواردن و سیستەمەکە خۆی نرخ و کاتی بەردەستبوون کۆدەکاتەوە و کارەکانی حیجزکردنەکە ڕادەپەڕێنێت بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی گووگڵ ئەم تایبەتمەندییە نوێیانە لە هاوینی ئەمساڵدا بە شێوەی سەرەتایی بۆ بەشداربووانی خزمەتگوزارییە پێشکەوتووەکانی ژیریی دەستکردی گووگڵ بەردەست دەبێت

هەواڵی پەیوەندیدار

ئینریکی: پاریس لە یاریزانەکان گرنگترە

یاسین

دكتۆر زێدان برادۆستی : سەردانی بارزانی بۆ بەغدا یەكلاكەرەوەیە

گوران

هەڵبژاردەی عێراق ئەمشەو لەبەردەم مێژووێکی گەورەیە

یاسین