zagros news agency

عارف ڕووشدی: لەبارەی کاراکردنەوەی پەرلەمان دەبێت هەڵوێستی ڕوون نیشان بدرێت

 

ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی ئاماژە بەوەدەکات: گەلێک ماندونەناسانە ، لە پێناوی سەرفرازی نەتەوەیی و نیشتیمانیدا ، ڕووبەڕووی دڕندەترین شێوازی چەوساندنەوەو کۆمەلکۆژی بوتەوە، هەزاران تێکوشەری رێگای ئازادی و ڕزگاربون لە ژێردەستی ، بە عشقێکی سوفیانەوە بەرەو مەرگ هەلکشان ،ناکرێت بۆ هەر خواستێکی نامۆ گوماناوی دەستبەرداربێت.

عارف ڕووشدی لەنووسینێکدا دەنووسێت: لەوەی ئیمرۆ
بەدەستهاتووە لە دامەزراوەی یاسایی و خزمەتگوزاری (پارلەمان و حکومەتی خۆماڵی) ، ، ڕاستە حزبە سیاسییەکان کارێکتەرن ، بەڵام هەمیشە جەماوەری خەلک کۆڵەگەو ڕاگری بنەڕەتی کۆمەڵگان ، بۆیە کاتی ئەوە هاتووە لە ئاستی دواخستنی دەستبەکاربونی دامەزاراوە نوێکانی بەرێوەبردنی هەرێمی کوردستان ، جەماوەری نیشتیمانپەروەر، ئیتر خاڵ بخاتە سەر پیتەکان و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بیخاتە ژێر باری بەرپرسیارەتییەوە.

ئەوەشی خستەروو:، شێلگیرانە فشاربکەن بۆ هاتنە پێشەوەیان بە مەبەستی کاراکردنەوەی پارلەمان وەکو هەنگاوی یەکەم ، هەر لایەنێک بە هەر بیانویەک بێت ، ملنەدات ، پێویستە بەئاشکرا خەتاباری نیشتیمانی بکرێت ، دوا بەدوادا ، لایەنە وڵاتپارێزەکان هەڵوێستی کرداری بنوێنن و مەترسییە دژوارەکان بەهەند وەرگرن لەم کەشە ناهەموارەی ناوچەکەدا (هەڕەشەی مان و نەمان) لە سەروەری هەرێمی کوردستان دەکەن .

هەواڵی پەیوەندیدار

 ئەمڕۆ و سبەی كەمێك تۆز هەوادا دەبێت

سەڵاح

پارێزگارى هەولێر، پێشوازی لە کونسوڵی نوێى تورکیا لە هەولێر کرد

یاسین

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان حەوت ملیار دینار بۆ خزمەتگوزاریی تەندروستی لە هەڵەبجە خەرج دەکات

سەڵاح