zagros news agency

وەرزێکی نوێی زنجیرەی “Off Campus” بەرهەم دەهێندرێت

هەوادارانی درامای گەنجان لە جیهاندا چاوەڕوانی وەرزی دووەمی زنجیرەی “Off Campus” دەکەن، ئەمەش پاش ئەو سەرکەوتنە گەورەیەی وەرزی یەکەم لەسەر پلاتفۆرمی “Prime Video” بەدەستی هێنا.

 

ڕووداوەکانی زنجیرەکە لە زانکۆیەکی خەیاڵی بە ناوی “Briar” ڕوودەدەن و باس لە پەیوەندییە سۆزدارییەکان و ژیانی وەرزشی گەنجان دەکات.

 

ئەم بەرهەمە لەسەر بنەمای ڕۆمانی نووسەر “Elle Kennedy” داڕێژراوە و شێوازێکی تایبەتی هەیە لە گێڕانەوەی چیرۆکەکان.

 

کۆمپانیای “Amazon MGM Studios” ڕایگەیاند، بڕیاری نوێکردنەوەی زنجیرەکەیان بۆ وەرزی دووەم داوە، ئەمەش هێشتا پێش نمایشکردنی وەرزی یەکەم بووە، چونکە کۆمپانیاکە لەو بڕوایەدایە، دراماکە توانایەکی زۆری هەیە بۆ ڕاکێشانی جەماوەرێکی فراوان و بەردەوام سەرنجی بینەران بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت.

 

پیتەر فریدلاندەر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، جیهانی زانکۆی “Briar” ڕێگە خۆش دەکات بۆ پێشکەشکردنی چەندین وەرزی دیکە و کەسایەتی نوێ.

 

هەر ئێستا زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، وێنەگرتنی وەرزی دووەم لە مانگی حوزەیرانی 2026 لە وڵاتی کەنەدا دەست پێ دەکات و تاوەکو مانگی ئەیلوولی هەمان ساڵ بەردەوام دەبێت. پێشبینی دەکرێت وادەی نمایشکردنی “Off Campus 2” لە ناوەڕاستی ساڵی 2027 بێت. وەرزی یەکەم تەنیا باسی لە ڕۆمانی “The Deal” کرد، بەڵام وەرزی نوێ تیشک دەخاتە سەر ڕۆمانی “The Mistake” کە باس لە پەیوەندی نێوان “John Logan” و “Grace Ivers” دەکات.

 

لەم وەرزەدا ئەکتەرانی وەک ئیلا برایت و بێلمۆنت کامێلی بەردەوام دەبن، هەروەها ئیندیا فاولر بۆ ڕۆڵی “Grace Ivers” بەشداری دەکات. دروستکەرانی زنجیرەکە ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، کەسایەتی جەستن لە وەرزی دووەمدا نابێت، بەڵام ئەگەری گەڕانەوەی لە وەرزەکانی دیکەدا بە کراوەیی دەمێنێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

د. سالار عوسمان پێشوازی لە ناوەندی رۆشنبیریی و هزریی داستانی خواکوڕک دەکات

ART

داهاتی “Madame Web” لە سینەماکاندا

ART

ئەستێرەکان بۆ بەشی دووەمی “The Devil Wears Prada” کۆدەبنەوە

ART