لە هەواڵێکی نوێدا لەزاری برۆنۆ فێرناندێزەوە ئەوە ئاشکرا بووە گفتوگۆی نێوان یانەی مانچێستەر یونایتد و یاریزانەکە ماوەیەکە وەستاوە و هەردوو لایەن تاکو ئێستا بێدەنگ ماونەتەوە لەم بابەتە تەنانەت یاریزانەکە هۆکارەکەشی باس دەکات دەکات لەبەردەم میدیاکاندا.
بەگوتەی برۆنۆ گفتوگۆکان وەستاون بەهۆی حاڵی ئێستای مانچێستەر یونایتد،کە یانەکە ئێستا لە وێرانترین وەرزی خۆیدا گوزەر دەکات لەگەڵ ئەوەشدا ئاشکرای کرد کۆبوونەوەکان لەوانەیە بەردەوامبن دوای باشتر کردنی ئەنجامەکانی تیپەکە لەماوەی داهاتوودا،بەڵام ئەوەی نەشاردەوە ئەگەرێک هەیە بۆ ڕۆیشتنی لەو یانەیە.
بڕۆنۆ ساڵی 2020 لە سپۆرتینگ لیشبۆنەوە پەیوەندی بە مان یونایتد کرد و توانی هەر زوو ببێتە یەکێک لە ناوەڕاستکارە گرنگەکانی ئەو یانەیە،بەڵام ئەم وەرزە ئاستی وەک پێویست نییە و یانەکەشی لە ڕیزبەندی پرێمەلیگ لەناو ناوچەی دابەزیندا خۆی دەبینێتەوە گرێبەستەکەشی تاکو 30 حوزەیرانی 2027 دەبێت لەئەگەری نوێ نەکردنەوە دەبێتە یاریزانێکی ئازاد.
“سەرکار ڕێبوار”

