ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا پابەندبوونی هەموو لایەنەکانی بە دەستووری ساڵی ٢٠٠٥ دووپات کردەوە و ئاماژەی بەوە دا کە عێراق دەوڵەتێکی فیدراڵیی سەربەخۆیە و خاوەنی سیستەمێکی کۆماریی پەرلەمانی و دیموکراتییە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە دەستوور تاکە زامنی پاراستنی ئەم سیستەمەیە و تەنیا دادگای باڵای فیدراڵیش دەسەڵاتی لێکدانەوەی دەقە دەستوورییەکانی هەیە.
لە کۆتاییشدا، ئەنجوومەنەکە بانگەوازی ئاراستەی هەردوو حکوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان کردووە تاوەکو ڕێز لە بڕگە و دەقەکانی دەستوور بگرن و پێوەی پابەند بن.

