zagros news agency

سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان دوو فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ پێدانى پله‌ و به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى سه‌ربازى ده‌رده‌كات

له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكايه‌تى، دلشاد شهاب گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ڕايگه‌ياند:

دواى به‌كۆتاهاتنى خولى پێنجى پێگه‌ياندنى ئه‌فسه‌ران له‌ كۆلێژى سه‌ربازيى سێى قه‌ڵاچوالان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2026/5/25  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌، فه‌رمانى پێدانى پله‌ى مولازمى به‌ (210) به‌شدارى خوله‌كه‌ واژۆ كرد.

هه‌روه‌ها ڕايگه‌ياند: له‌ فه‌رمانێكى ديكه‌دا  نێچيرڤان بارزانى، واژۆى له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى (95) پله‌دار له‌سه‌ر ميلاكى ده‌زگاى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان ـ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيى گشتيى ئاسايش كرد. ئه‌م دوو فه‌رمانه‌ له‌گه‌ڵ واژۆكردنيان، له‌مڕۆوه‌ كه‌وتنه‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

یاسین

لاڤرۆڤ: ناتۆ بە جدی ئامادەکاری بۆ جەنگ لە دژی ڕووسیا دەکات

یاسین

کۆتایی بە سەردەمی فلتەر وێنەگرتن دێت

یاسین