zagros news agency

نیکۆلاس کەیج پەردە لەسەر لایەنێکی شاراوەی هۆڵیوود لادەدات

ئەستێرەی ئەمریکی، نیکۆلاس کەیج، پەردەی لەسەر لایەنێکی شاراوە و ئاڵۆزی ڕێڕەوی هۆنەریی خۆی لادا و ئاشکرای کر، ڕەتکردنەوەی بەشداریکردن لە هەندێک فیلمدا، بووەتە هۆی دروستبوونی گرژی لە پەیوەندییە پیشەیییەکانیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە دەرهێنەرە دیارەکانی هۆڵیوود، کە لە سەرووی هەموویانەوە کریستۆفەر نۆلانە.

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “The New York Times”، کەیج ئاماژەی بەوە کر، هەندێک لە دەرهێنەران ناتوانن داوای لێبوردنی ئەکتەران بۆ نەبوونی کات یان نەگونجانی ڕۆڵەکان قبوڵ بکەن، ئەمەش لە زۆر پێشهاتدا دەبێتە هۆی پچڕانی یەکجاری و تەواوەتی پەیوەندییەکانی نێوانیان.

کەیج وەک نموونەیەک بۆ ئەم بابەتە ئاشکرای کرد، لە ٢٠٠٢دا، پێشنیازی بەشداریکردنی لە فیلمی بەناوبانگی “Insomnia”ڕەتکردووەتەوە کە دواتر لە لایەن ئال پاچینۆ و ڕۆبن ویلیامزەوە ڕۆڵی تێدا بینرا  و دووپاتی کردەوە کە پەیوەندییە پیشەیییەکانی لەگەڵ دەرهێنەر کریستۆفەر نۆلان ڕێک دوای ئەو بڕیارە بە تەواوی کۆتایی پێهاتووە.

کەیج زانیاری زیاتری خستەڕوو و ڕایگەیاند، هاوشێوەی ئەم دۆخە لەگەڵ دەرهێنەرانی دیکەی وەک پۆڵ تۆماس ئەندرسۆن و وودی ئالندا دووبارە بووەتەوە، بە جۆرێک دوای ڕەتکردنەوەی پڕۆژە سینەماییەکانیان، چیدیکە هیچ پەیوەندییەکیان پێوە نەکردووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكرایه‌وه‌

سەڵاح

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

کۆنگرێس بودجەی بەرگری 2026ـی پەسەند کرد: پشتیوانییەکانی عێراق و سووریا بەردەوام دەبێت

سەڵاح