zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئیتالیا کۆبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/5/25  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە  نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.

لە كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی ئیتالیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها باسيان له‌ دوایین سەردانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ ئيتاليا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌ ڕۆما كرد.

نێچیرڤان بارزانی، وێڕاى پێزانین بۆ پشتگيريى بەردەوامی ئیتالیا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان خوازيارى په‌ره‌پێدانى زياتر به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ ئيتاليا.

لای خۆیەوە  باڵیۆزی ئیتالیا په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها جەختی لە بەردەوامیی پابەنديی ئيتاليا بۆ پشتگیریکردنی ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.

تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە بەڕێز تۆماسۆ سانسۆنێ، کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەى بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ پرۆفيسۆر د. ڕه‌شاد ميران ده‌كات

سەڵاح

هۆکارەکانی قەڵەوی و پەیوەندییان بە هۆرمۆنەکانەوە

یاسین

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا کەمبووەتەوە

سەڵاح