zagros news agency

هۆشداری لە ئەگەری کەمیی ئاوی خواردنەوە لە چەند پارێزگایەکی ئێران

 

بەرپرسێکی ڕێکخراوی کەشناسیی ئێران دەڵێ تەنگژەی ئاو لە هەندێک ناوچە هێندە جدییە ئەگەر بایەخ بە دەستپێوەگرتن نەدرێت، بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوە کێشە دروست دەبێت.
ئەحەد وەزیفە، سەرۆکی ناوەندی نیشتمانیی کەشوهەوا و بەڕێوەبردنی تەنگژەی ڕێکخراوی کەشناسی، ئاماژەی بە بوونی تەنگژەی درێژخایەنی ئاو لە چەند شارێکی گەورەی وەک تاران، کەرەج، مەشهەد و ئەسفەهان دا و جەختی لە پێویستیی دەستپێوەگرتن بە ئاوەوە لەو ناوچانە کردەوە.
ناوبراو گوتی پێویستە دانیشتووانی شارەکانی مەشهەد، تاران، ساوە، ئەراک و کەرەج زۆرترین دەستپێوەگرتن بکەن، بە پێچەوانەوە پێشبینی دەکرێت ئەو شارانە ڕووبەڕووی کەمیی ئاوی خواردنەوە ببنەوە. ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدا دراوە بە گوتەی ئەو بەرپرسە، مانگەکانی خاکەلێوە و بانەمەڕی ئەمساڵ پڕباران بوون و بارانبارین لەو دوو مانگەدا نزیکەی ٤٪ لە دۆخی ئاسایی زیاتر بووە.
سەرۆکی ناوەندی نیشتمانیی کەشوهەوا ئاماژەی بە بەردەوامیی وشکەساڵی لە هەندێک پارێزگا کرد و گوتی پارێزگاکانی وەک تاران، قوم، قەزوین، سمنان، مەرکەزی و گێڵان ڕووبەڕووی کەمبارانییەکی بەرچاو بوونەتەوە. ئەم دۆخە لە تاران زۆر توندە، بە جۆرێک ئەو پارێزگایە لە ساڵی ئاویی ئێستادا ١٥٥ میلیمەتر بارانی لێ باریوە، بەڵام ڕێژەکە ٣٨٪ لە دۆخی ئاسایی کەمترە. پارێزگای تاران ساڵی ڕابردووش نزیکەی ٥٠٪ کەمبارانی هەبوو و ئەمساڵیش لە کەمبارانیدا پێشەنگە.
وەزیفە دەڵێ سەرەڕای بارانبارینی باش لە دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، بارانبارین لە ژمارەیەکی زۆری پارێزگاکاندا لە ئاستی ئاسایی کەمترە؛ قوم ٣٣٪، سمنان ٣٢٪، مەرکەزی ٣٠٪، گێڵان ٢٥٪، یەزد ١٧٪ و ئەسفەهان ١٤٪ کەمتر لە ئاستی ئاسایی بارانیان لێ باریوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سوپای ئیسرائیل: بەپرسێکی دیکەی حەماسمان پێکاوە

سەڵاح

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی یه‌کێتيی ئه‌ورووپا بۆ ناوچه‌ی که‌نداو کۆبووەوە

یاسین