zagros news agency

دواین کاروانی ئاوارەکانی عەفرین لە قامیشلۆوە بەرەو زێدی خۆیان بەڕێکەوت

 

ڕۆژی پێنجشەممە، 16-7-2026، دواین کاروانی ئاوارەکانی عەفرین لە شاری قامیشلۆوە بەرەو ناوچەی عەفرین لە باکووری سوریا بەڕێکەوت، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی حکومەتی سوریا بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان. هاوکات دەسەڵاتداران جەختیان لە بەردەوامی کارەکان کردەوە بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم ئاوارە کوردەکان دوای جێبەجێکردنی پێداویستییە ئەمنییەکان.
مستەفا عەبدی، ئەندامی تیمی سەرۆکایەتیی تایبەت بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕاگەیاند، کاروانەکە لە 1020 خێزان پێکهاتووە و لەژێر ڕێوشوێنی ئەمنیی تونددا دەجووڵێتەوە، هەروەها ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و تیمە پزیشکییەکان یاوەری دەکەن بۆ دڵنیابوون لە گەیشتنی سەلامەتیان بۆ عەفرین.
عەبدی ڕوونیکردەوە کە حکومەتی سوریا بەردەوامە لە گەڕاندنەوەی هەموو ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان دوای ڕەخساندنی بارودۆخی ئەمنیی گونجاو، ئاماژەی بەوەش کرد کە دۆسیەی ئاوارەکانی “سەرێکانی” هێشتا پەیوەستە بە پرۆسەی پاککردنەوەی ناوچەکە لە مین و پاشماوەکانی شەڕ.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، سێ تیمی ئەن

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاپرسی: زۆرینەی خەڵکی تورکیا لەگەڵ بێلایەنی دان

سەڵاح

سه‌رۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی فەڵەستین دەکات

یاسین

حەلبووسی: ئەو بڕیارانەی لە دژی کورد و پارتی دەردەکرێن پلانیان بۆ دارێژڕاوە

یاسین