zagros news agency

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی “ئەحمەد دەشتی” دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی “ئەحمەد دەشتی”، تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین و یەکێک لە دەنگە ناسراوەکانی ڕادیۆی دەنگی کوردستان بڵاوکردەوە.

لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “بۆ کۆچی دواییی تێكۆشه‌ر و پێشمەرگەی دێرینی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، نووسەر و بێژەری دێرينى ڕادیۆی دەنگی کوردستان، خوالێخۆشبوو (ئەحمەد دەشتی)، سەرەخۆشی له‌ بنەماڵە و كه‌سوكارى بەڕێزیان و هاوڕێيانى دەکەم و هاوخه‌ميانم.”

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە کە خوالێخۆشبوو ئەحمەد دەشتی، تێکۆشەرێکی دڵسۆز بوو کە خزمەتێکی زۆری بە گەل و وڵاته‌كه‌ی کردووە. لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو بە به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایی به‌ هەمووان ببه‌خشێت.

ئەحمەد دەشتی، وەک یەکێک لە پێشمەرگە دێرینەکان و کادیرە دیارەکانی بواری ڕاگەیاندنی شۆڕش، ساڵانێکی زۆر لە ڕادیۆی دەنگی کوردستان خزمەتی کردووە و خاوەنی پێگەیەکی دیار بوو لە نێو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

یەدەگی زێڕی عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 17 تریلیۆن دینار

سەڵاح

سبەی رێگایەكی سەرەكی دەرەوەی هەولێر دادەخرێت

یاسین

سپەیس ئێکس یاساکانی بۆرسە دەگۆڕێت؛ دەیەوێت گەورەترین سەرمایە لە مێژوودا کۆبکاتەوە

سەڵاح