zagros news agency

مباپێ بەردەوامە لە درەوشانەوەی تاکەکەسی

 

 

 

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە پێگەی فەرمی خۆیان ڕایانگەیاندووە کە کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی یانەکەیان دیاریکراوە و خەڵاتی ماهۆ سینسۆ ستێرێلای بەدەستهێناوە کە ساڵانە دەدرێتە باشترین یاریزانی وەرز لە یانەکەدا دوای ئەوەی لە کێبڕکێ لەگەڵ یاریزانەکانی دیکە سەرکەوتوو بووە.

 

مباپێ لەم وەرزەدا بەشداری لە 44 یاریی ڕیاڵ مەدرید کردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا و 42 گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە و بە 25 گۆڵیش لە پێشەنگی گۆڵکارانی خولی ئیسپانیدا بووە و لە پلەی یەکەمی گۆڵکارانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاشدا بووە.

 

ئەمە دووەم جاری بەدوای یەکە کە کیلیان مباپێ ئەو خەڵاتە دەباتەوە دوای ئەوەی لە وەرزی ڕابردووشدا بە باشترین یاریزانی ڕیاڵ مەدرید دیاریکرا و هەمان خەڵاتی وەرگرت بەڵام لەم وەرزەدا نەیتوانی هیچ نازناوێک لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید بەدەستبهێنێت و بۆ دووەم وەرزی بەدوای یەک یانەکە بە بێ نازناو وەرزەکەیان کۆتایی پێهێنا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

هەڵبژاردەی کامیرۆن بە دوو پێکهاتە و دوو ڕاهێنەر بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەفریقا دەکات

یاسین

بە سەرکردایەتی تەمیرۆڤ هەولێر لە موسڵی بردەوە

یاسین

ئەمشەو سعودیە میوانداری گەورەترین ڕووداوی WWE دەکات

یاسین