بەشی تەلەفزیۆن و سینەما ستۆدیۆکانی “ئەمازۆن ئێم جی ئێم” (Amazon MGM) ڕایانگەیاند، زنجیرە درامای ڕۆمانسی و لاوانی نوێی “Off Campus”، کە لەسەر سەکۆی “پڕایم ڤیدیۆ” نمایش دەکرێت، توانیویەتی ژمارەیەکی پێوانەیی بێوێنە لە ڕێژەی بینیندا تۆمار بکارێت و ببێتە سێیەم بەهێزترین دەستپێکی زنجیرە لە مێژووی ئەم سەکۆیەدا.
بەپێی ئەو داتایانەی کە کۆمپانیای ئەمازۆن بڵاویكردوونەتەوە، ئەم زنجیرەیە تەنیا لە ماوەی ١٢ ڕۆژی یەکەمی نمایشکردنیدا توانیویەتی سەرنجی زیاتر لە ٣٦ ملیۆن بینەر ڕابکێشێت.
بەم سەرکەوتنەش، زنجیرەکە تەنیا لە دوای هەردوو شاکاری وەک The Lord of the Rings: The Rings of Power و Fallout جێگیر بوو و بە تەواوی پێش کارە دێرین و پڕبایەخەکانی تری وەک The Boys و Reacher کەوت.
جگە لەمەش، زنجیرەکە توانیویەتی مێژووی پڕایم ڤیدیۆ بۆ فەیری گەنجان نوێ بکاتەوە، چونکە بووەتە خێراترین و پڕبینەرترین زنجیرەی نوێ لە مێژووی سەکۆکەدا لەناو فئەی تەمەنی نێوان ١٨ بۆ ٣٤ ساڵدا.
چیرۆکی زنجیرەی Off Campus لە ڕۆمانەکانی نووسەر “ئێلی کێنیدی” وەرگیراوە، کە لە سەرەتادا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “تیک تۆک” ناوبانگێکی زۆری هەبوو. دراماکە باس لە ژیانی تیمێکی هۆکی سەر سەهۆڵی زانکۆ و پەیوەندییە سۆزدارییەکانیان دەکات. بەهۆی ئەم پێشوازییە گەورەیەشەوە، ئەمازۆن گڵۆپی سەوزی بۆ بەرهەمهێنانی وەرزی دووەم داگیرساندووە.

