zagros news agency

ئەژدیهاکانی شاژن ڕێنیرا لەسەر ئاسمانی “House of the Dragon” دەفڕن

تڕەیلەری فەرمی وەرزی سێیەمی زنجیرەی “House of the Dragon” بڵاوکرایەوە و تێیدا ئەژدیهاکانی شاژن ڕێنیرا تانگێریان لەسەر ئاسمانی پایتەخت “King’s Landing” بینران.

 

ئەم زنجیرەیە کە لە جیهانی “Game of Thrones” و ڕۆمانی “Fire & Blood” وەرگیراوە، بڕیارە لە ڕێکەوتی 21 ی حوزەیران یەکەم ئەڵقەی لە ڕێگەی “HBO” و “Sky Atlantic” نمایش بکرێت.

 

ڕایان کۆنداڵ، بەرهەمهێنەری زنجیرەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەڵقەی یەکەمی ئەم وەرزە بەبێ گومان شێتانەترین ئەڵقە دەبێت لە مێژووی تەلەفزیۆندا، چونکە جەنگی گەورە و ململانێی توندی تێدایە.

 

کۆنداڵ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گۆڤاری “Entertainment Weekly” ڕایگەیاند، وەرزەکە بە جەنگێکی دەریایی گەورە بە ناوی “Battle of the Gullet” دەست پێ دەکات، ئەو لەو بڕوایەدایە، ئەنجامدانی ئەم جەنگە بۆ پاراستنی ڕۆحی چیرۆکەکە زۆر پێویست بووە.

 

هەروەها گوتی، تەنیا بە بوونی ئەژدیها و کەشتییە جەنگییەکان دەتوانرێت ئەو قەبارە گەورەیەی جەنگەکە پێشان بدرێت. ئێستا هاندەران بە پەرۆشەوە چاوەڕێی بینینی ئەم وەرزە نوێیە دەکەن، چونکە وەرزی پێشوو بە ئامادەکاری بۆ جەنگ کۆتایی هاتبوو.

 

تۆڕی “HBO” ڕایگەیاندووە، زنجیرەی “House of the Dragon” تەنیا لە 4 وەرز پێکدێت، بەڵام بەردەوام کار لەسەر پڕۆژەی دیکە دەکرێت بۆ فراوانکردنی جیهانی “Game of Thrones”

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی هەرێم: نمەباران و بارانی مام ناوەند دەسپێدەکات

سەڵاح

داهاتی “Gladiator 2” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى: ئه‌ركى عێراقه‌ باشتر خۆى له‌ ئێزدييه‌كان به‌خاوه‌ن بكات

سەڵاح