zagros news agency

ئەمڕۆ بەشێكی دیكەی چەكی بانكی جووتیارانی هەولێر و كۆیە دابەش دەكرێت

 

لە ئاگادارییەکدا سایلۆی هەولێر بڵاوی كردەوە: “ئەمڕۆ سێشەممە 24ی 12ی 2024، ئەو جووتیارانەی لە زنجیرە چوار هەزار و 709 تاوەكوو چوار هەزار و 960، کە گەنمەکانیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردووە لە سایلۆی هەولێر چەک وەردەگرن.”

ئاماژە بەوەش كراوە، ئاگاداری جووتیارانی شاری کۆیە دەکەنەوە، كە ئەمڕۆ 24ی 12ی 2024، دابەشکردنی چەکی جووتیاران دەست پێدەکات لە زنجیرە 726 تاوەكوو 950، كە گەنمەکانیان ڕادەستی گۆرەپانی کۆیە کردووە لە سایلۆی قوشتەپە چەک وەردەگرن و پارەکانیان لە بانکی بەحرکە وەردەگیرێت.

ئەو کەسەی چەکی بەناوە دەبێت خۆی ئامادەبێت و یاخود بریکارنامەی (وەکالە) پەسەنکراوی ئەمساڵ بێت، ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کردبێت دەبێت دابەشنامەی (شرعی) یان یاسایی بهێنێت لەگەل بریکارنامەی گشت وارسەکان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی عێراق: تەوتینكردنی مووچە هەر لە بانكە حكوومییەكان نییە، دەكرێ لە بانكە ئەهلییەكانیش بێت

سەڵاح

یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاری دەکرێت

دڵشاد

پێشبینییەکان لەبارەی داهاتی بەشی نوێی فیلمی سپایدەرمان

ART