zagros news agency

مادۆنا پەردە لەسەر وردەکاریی پەیوەندییە سۆزدارییەکانی لادەدات

خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی مادۆنا، لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا بۆ ناساندنی ئەلبوومە نوێیەکەی “Confessions 2”، چەند زانیارییەکی لەبارەی پەیوەندییە کۆنەکەی لەگەڵ جۆن ئێف کێنیدی جۆنیۆر ئاشکرا کرد.

 

مادۆنای تەمەن 67 ساڵ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کێنیدی جۆنیۆر باشترین ئەو پیاوانە بووە کە پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ هەبووە. ئەم پەیوەندییە لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو بووە، ئەو کاتەی مادۆنا بە ئەلبوومی“Like a Prayer” لە لوتکەی ناوبانگیدا بووە.

 

لە چاوپێکەوتنەکەدا لەگەڵ پلاتفۆرمی “Grindr”، مادۆنا جەختی کردەوە، کێنیدی جۆنیۆر سەرنجڕاکێشترین پیاوی نەوەی خۆی بووە. ڕۆژنامەی“Page Six” بڵاوی کردەوە، بەشداربووانی چاوپێکەوتنەکە بە بیستنی ئەم قسانە تووشی سەرسوڕمان بوون.

 

لەبارەی هۆکاری کۆتایی هاتنی پەیوەندییەکەیان، هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن، جاکلین کێنیدی ئۆناسیس، دایکی جۆن کێنیدی، بەو پەیوەندییە ڕازی نەبووە.

 

ئێستا مادۆنا لە پەیوەندیدایە لەگەڵ ئاکیم مۆریس کە 38 ساڵ لە خۆی بچووکترە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت یادی کێنیدی جۆنیۆر بەردەوام لە مێشکیدا ماوەتەوە.

 

ئەم لێدوانانەی مادۆنا تەنیا چەند هەفتەیەک پاش قسەکانی ئەکتەر بروک شیڵدز دێت، کە ئەویش باسی لە پەیوەندییە کورتەکەی خۆی لەگەڵ هەمان کەسایەتی کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق دەکات

یاسین

هەوڵی ڕێکخستنەوەی یاسای بودجە دەدرێت

یاسین

لوید ئۆستن:ئێران هێرشبکاتەسەر ئیسرائیل روبەڕوى لێکەوتەى جددى دەبێتەوە

سەڵاح