زانیارییە دزەپێکراوەکان لە کۆشکی سپییەوە باس لەوە دەکەن کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە دواساتەکانی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ تاران، “نەخێر”ێکی بەڕووی ڕەشنووسی ئێستادا وتوە و داوای کۆمەڵێک گۆڕانکاریی ڕیشەیی کردووە.
ڕۆژی هەینی، ژووری ئۆپەراسیۆنەکان لە کۆشکی سپی (Situation Room) شایەدی کۆبوونەوەیەکی هەستیار بوو بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامی دانوستانەکانی نێوان نێردە ئەمریکییەکان و بەرپرسانی ئێران. ترەمپ لە کۆبوونەوەکەدا جەختی کردووەتەوە “تەنها ڕێککەوتنێک واژوو دەکات کە بەرژەوەندیی ئەمریکا بپارێزێت.”
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “ئەکسیۆس”، دهستكارییهكانی ترەمپ ئەمانەن:
- کۆگاکانی یۆرانیۆم: توندکردنەوەی چاودێری و میکانیزمی مامەڵەکردن لەگەڵ یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران.
- گواستنەوەی ماددە ئەتۆمییەکان: دیاریکردنی وردەکاریی چۆنیەتی و کاتی گواستنەوەی ماددە ئەتۆمییەکان بۆ دەرەوەی ئێران.
- گەرووی هورمز: ترەمپ داوای کردووە داڕشتنەوەی ئەو بڕگانە بگۆڕدرێن کە پەیوەستن بە دووبارە کردنەوەی گەرووی هورمز بۆ جووڵەی بازرگانی.
- کاتنامەی جێبەجێکردن: دیاریکردنی کاتێکی وردتر بۆ هەنگاوەکان، بۆ ئەوەی دڵنیابن تاران پابەندی بەڵێنەکانی دەبێت.
، کە ئێستا لەژێر هەموارکردندایە، باس لەوە دەکات کە ئێران بۆ ماوەی 60 ڕۆژ مۆڵەتی هەبێت بۆ دانوستان لەسەر وردەکارییە ئەتۆمییەکان و هەنگاوەکانی هەڵگرتنی سزاکان، لە بەرامبەر بەڵێنی فەرمیی تاران بۆ وازهێنان لە هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.
لەکاتێکدا میدیاکانی ئێران باس لە نزیکبوونەوەی ڕێککەوتنی کۆتایی دەکەن، بەڵام پرسی “پارە بلۆککراوەکانی ئێران” هێشتا وەک خاڵێکی ناکۆک ماوەتەوە. سەرەڕای دەنگۆی ئازادکردنی بەشێک لەو پارانە، کۆشکی سپی بە توندی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند هێشتا هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە نەدراوە.
ئیدارەی ترەمپ ئێستا چاوەڕێی وەڵامی تاران دەکات بۆ ئەم هەموارە نوێیانە. بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی دەڵێت: “ئێمە پەلە ناکەین؛ ئامادەین دانوستانەکان درێژە پێ بدەین تا ئەو کاتەی هەموو مەرجەکانی سەرۆک ترەمپ جێبەجێ دەکرێن.”
سكای نیوز

