zagros news agency

مۆندیالی 2026؛ عێراق لیستی کۆتایی یاریزانانی ڕادەگەیەنێت

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، گراهام ئارنۆڵدی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لیستی کۆتایی یاریزانانی بۆ مۆندیالی 2026 ئاشکرا بکات، کە تێیدا لە کۆی 33 یاریزانی لیستی سەرەتایی، 7 یاریزان دوور دەخرێنەوە و 26 یاریزان جێگیر دەکرێن.

بەپێی یاساکانی فیفا، گۆڕینی یاریزانی پێکراو تا 24 سەعات پێش یەکەم یاری ڕێگەپێدراوە، تەنها گۆڵپارێزەکان نەبێت کە لە هەر کاتێکی پاڵەوانێتییەکەدا بێت دەکرێت بگۆڕدرێن.

​هەڵبژاردەی عێراق دوای سەرکەوتنیان لە یاریی دۆستانەی یەکەم بەرامبەر ئەندۆرا بە گۆڵێکی “عەلی یوسف”، یەکەم یەکەی مەشقیی داخراویان لەژێر سەرپەرشتی ڕاهێنەرە ئوسترالییەکەیان ئەنجامدا.

عێراق پێش دەستپێکردنی مۆندیال، دوو یاری تری دۆستانە لە مانگی حوزەیران بەرامبەر ئیسپانیا و فەنزوێلا ئەنجام دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەوانەی پەنجەمۆریان نەخوێندراوەتەوە دەتوانن سەردانی بنکەکانی تۆماری دەنگدەران بکەن

سەڵاح

ھێزەکانی فەرەنسا لە ھەرێمی كوردستان پاڵپشتی لە بەرنامەی ریفۆرمی وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن

سەڵاح

نوێترین زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کورستان دەخرێتەروو

یاسین