zagros news agency

شێخان؛ مەترسیی سەگە بەرەڵاکان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان

لە قەزای شێخان، دیاردەی زۆربوونی سەگی بەرەڵا لەناو کۆڵان و گەڕەکەکاندا هۆشداری و نیگەرانی لای هاووڵاتیان دروست کردووە.

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە بڵاوکراوەتەوە، زیاتر لە 30 سەگی بەرەڵا پێکەوە لە یەکێک لە کۆڵانەکانی قەزاکەدا دەبینرێن.

​هاووڵاتیانی ناوچەکە دەڵێن، ئەم سەگانە بە کۆمەڵ دەسووڕێنەوە و بوونەتە مەترسیی بۆ سەر ژیانی خۆیان و بەتایبەتی منداڵان و کەسانی بەتەمەن، بە جۆرێک کە هاتوچۆی ڕۆژانەیانی سنووردار کردووە.

​لەم چوارچێوەیەدا، دانیشتووانی قەزاکە داوا دەکەن، کە ئەو سەگە بەرەڵایانە کۆبکرێنەوە و ببرێنە شوێنی تایبەت بە خۆیان، بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر سەر و ماڵی هاووڵاتیان نەمێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پڕۆژە ستراتیژییەکەی ڕێگای کۆڕێ – قەندیل و تونێلەکانی میراوە و ماوەران لە تەواوبوون نزیک دەبنەوە

گوران

بە چاودێریی مه‌سرور بارزانی سێیەمین دیداری نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کاری ڕۆژنامەنووسیی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

یاسین

تورکیا و حەماس لەسەر قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەزە گفتوگۆ دەکەن

سەڵاح