zagros news agency

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی: ساڵانە هەشت ملیۆن کەس بەهۆی توتنەوە گیان لەدەستدەدەن

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توتنە کە لە ساڵی ١٩٨٧ەوە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە دیاریکراوە بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی کێشانی توتن لەسەر ئاستی جیهاندا.

ڕێکخراوەکە ئاشکرای دەکات کە بەکارهێنانی توتن زیانێکی کوشندە بە کەرتی تەندروستی و پڕۆسەی پێشخستنی کۆمەڵگە و ژێرخانی ئابووری دەگەیەنێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەم دیاردەیە زیانێکی یەکجار گەورەی بە توێژی گەنجان گەیاندووە و نەوە دوای نەوە تووشی کارەساتەکانی دەکات.

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیش ساڵانە هەشت ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهاندا بەهۆی مەترسییەکانی توتنەوە ژیانیان لەدەستدەدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین

ئەمڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه‌

گوران

دڵشاد شەهاب: سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

یاسین